زیندانییەک لە زیندانی چاکسازیی هەولێر گیانی لەدەستداوە

ئیحسان عه‌بدولڕه‌حمان بابان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ ئەمڕۆ زینداییەک بەناوی"یونس هەولێری"ناسروا بە مەلا یونس گیانی لەدەستدا . کە یەکێک بووە لەو کەسانەی لێبوردنی تایبەت دەیگرتەوە.

وتیشی؛ یونس هەولێری لە ساڵی 2000 بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی هەولێر دەستگیرکراوە لەماوەی زیندانیکردنیدا چاوەکانی لەدەستداوە و دواتر  بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی سیل ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

راشیگەیاند؛ ئەو زیندانییە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە بەر لێبوردنی تایبەت کەوتوون و تەمەنی سەرووی 70 ساڵ بووە .

 ئەمە لە کاتێکدایە زیاتر لە هەفتەیەک بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە لە نەخۆشخانە چارەسەری وەرگرتووە.