عەلی زەیدی: شایستەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور و یاسا جێگیر كراون
سەعید , ساکۆ سمکۆ
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەرلینەوە پابەندبوونی بەغدادی بە دابینكردنی شایستە دەستوری و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە و وەك بەشێكی سەرەكیی لە عیراق وەسفی كرد.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فرێدریك مێرز راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكی سەرەكیی دەوڵەتی عیراقە و شایستەكانیشی بەپێی دەستور و یاسا دەستنیشان كراون.
وتیشی، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەڵمانیا مێژوویین و چاویان لەوەیە ببینە هاوبەشێكی باوەڕپێكراو، هانی كۆمپانیا ئەڵمانییەكانیش دەدەن بێنە عیراق و كار بكەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانیان چڕترکردووەتەوە بۆ زیاترکردنی هەناردەکردنی نەوت بۆ 10 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
هاوکات، راوێژكاری ئەڵمانیاش باسی لەوەكرد، ئامادەن بەردەوام بن لە پێشكەشكردنی هاوكاریی بە عیراق و هانیشی دەدەن بەردەوام بێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كۆنترۆڵكردنی چەك.


