سەرۆک بافڵ: شەهید مامەریشە ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی گەلی کوردە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردە، کە مێژوویەک بوو لە ئازایەتی و چۆکدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی کورد و کوڕانی یەکێتی..
دەقی پەیامەکەی...
لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.
شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردە، کە مێژوویەک بوو لە ئازایەتی و چۆکدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی کورد و کوڕانی یەکێتی.
بەدڵنییایەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەکانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەکەمان.
درود و سڵاو لە گیانی پاک و نەمری شەهید مامەریشە، هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان