شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە سبەی شەممە ٢٠٢٥/١/٢٥ هاتووچۆ لە شەقامەکانی دەورووبەری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەگەڵ (U-turn)ی گەڕانەوە بۆ گەڕەکی چوارچرا دادەخرێت.
شارەوانی سلێمانی ڕونیکردوەتەوە؛ بەمەبەستی تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەکە و بەهۆی کارکردن لە پرۆژەکەدا هاتوچۆ لەو شەقامە بەڕوی شۆفێراندا داخراوە.
داواش لە شۆفێران دەکات، ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن.



