لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەنجێک ئۆتۆمبێلێک دروست دەکات کە بۆ 100 کیلۆمەتر لێخوڕین تەنها یەک لیتر سووتەمەنی دەسوتێنێت، سۆران بەهرامی گەنجێکی کوردی داهێنەرە و خەڵکی شاری مەریوانە، ئۆتۆمبێلێکی بەناوی MT7" دروستکردوە کە بوەتە هۆی جێگەی سەرنجی شارەزایانی بوارەکە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڤیدیۆیەکی ئەو گەنجەیان بڵاوکردوەتەوە بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت و باس لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکەی دەکات و دەڵێت: دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە ساڵێکی خایاندوە و جێگەی چوار سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و بۆ 100 کیلۆمەتر ڕۆیشتن تەنیا یەک لیتر بەنزین دەسوتێنێت.

ئەمە لەکاتێکدایە زۆرینەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کاردەکەن بۆ هەر   100کیلۆمەترێک بەنزیکەی 15لیتر بەنزین دەسوتێنن.