وەفدی ئیمڕاڵی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دووەمیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەفدی ئیمڕاڵی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دووەمیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەنجامی كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لایەنەكان بە ئۆجالان راگەیاندووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەوڵەكانی ئۆجەلان بۆ ئەم قۆناغە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكان بەیاننامەی پێویست بڵاودەكرێتەوە.
ئەوەشیان خستووەتە روو، "بەردەوام دەبین لە تێكۆشان و پەیوەندیەكانمان، هیوای بەشداری بەنرخ لە هەموو بەشەكانی كۆمەڵگا بۆ ئەم قۆناغە دەخوازین".
ئەوەش هاتووە، "هەر كاتێك پێشكەوتن رووبدات رای گشتیی لێ ئاگادار دەكەینەوە، ئەم پرۆسەیە بۆ هەر كەسێك ژیانێكی ئازاد و هاوبەش دەڕەخسێنێت".