پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی گەڕانەوەی ناوی 500 کەس بۆ دامەزراندن روونکردنەوە دەدات
هەساو ئەمیر
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
پارێزگای هەڵەبجە لەبارەی گەڕانەوەی ناوی 500 کەس بۆ دامەزراندن روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هیچ ناوێکیان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
راگەیاندنی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاندووە، سەبارەت بە گەڕانەوەی ناوی 500 میلاک بۆ دامەزراندن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، هیچ ناو و نووسراوێک لەسەر ئەو بابەتە ئاڕاستەی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەگەری گەڕانەوەی ناوەکان لە ڕێگەی پەیجی رەسمی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە "محافظة حلبجةHalabjaGovernorate "ـەوە سەرجەم ناوەکان بڵاودەکرێنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی گەڕانەوەی 500 ناو لەسەر میلاکی پارێزگای هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە، کە پێشتر ناوەکان نێردراون بۆ عیراق بەمەبەستی دامەزراندنیان.