سەرۆك بافڵ لە رۆژی دادوەری عیراق: گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دامەزراوەكانی دەكەم
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕۆژی دادوەری عیراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ لەم ڕۆژەدا بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی.
دەقی پەیامەکەی...
لەڕۆژی دادی عیراق، بەوپەڕی پێزانینەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری و سەرجەم دامەزراوەكانی دەكەین، كە لە چەسپاندنی یاسا و دادپەروەریدا بوونەتە كۆڵەكەیەكی سەرەكی، هەروەها پیرۆزبایی لە بەڕێز فایەق زێدان سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دەكەین و رۆڵی بەردەوامی لە پتەوكردنی دەسەڵاتی دادوەری لەپێناو خزمەتكردنی گەل و ووڵات و پاراستنی سەقامگیری لە عیراق و پاراستنی مافەكان بەرز دەنرخێنین.
لەم ڕۆژەدا بە شانازییەوە لەو دەسەڵاتە سەنگینە دەڕوانین لە پێشكەشكردنی رۆڵێكی نیشتمانیی و پیشەیی.