بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم: ئەمڕۆ 34 سزادراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن
هەساو ئەمیر
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئیحسان بابان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ 34 سزادراو بە لێبوردنی تایبەت ئازاد دەکرێن.
لە ئێستادا رێکارەکانی ئازادکردنی ئەو سزادراوانە دەستیان پێکردووە و ئازادکردنیشیان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی رۆژی دادوەری عیراقدا.
لە سالی ٢٠١٧وە رۆژی 23ی کانوونی دووەمی ھەموو ساڵێک، بە رۆژی دادوەریی عیراق دیاریکراوە و لەو رۆژەدا رێورەسمی تایبەت بەو پرسە و دەسەڵاتی دادوەریی لە عیراقدا بەڕێوەدەچێت.



