سبەینێ لە بەغداد كۆبوونەوەیەك لەبارەی دۆسیەی منداڵە ونبووەكان بەڕێوەدەچێت
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سبەینێ لە بەغداد كۆبونەوەیەك بە ئامادەبوونی وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی هەرێم و عیراق بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی منداڵە ونبووەكان بەڕێوەدەچێت.
چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ شۆڕش خالید بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق كۆبوەوە و داوایكردووە كێشەی منداڵە ونبووەكان چارەسەر بكرێت.
دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتە بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغداد كۆبونەوەیەك بە ئامادەبوونی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم و دەزگای شەهیدانی عیراق و وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی عیراق و باڵیۆزخانەی ئێران بەڕێوەبچێت.
چرۆ حەمە شەریف راشیگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی دوو ساڵە بە چڕی كار لەسەر دۆسیەی منداڵە ونبووەكان و ئاشكراكردنی چارەنووسیان دەكەن.



