وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پرۆژەی سەربەخۆیی زانكۆكان جێبەجێ دەكات
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم پرۆژەیەك جێبەجێ دەكات، كە زەمینەی زیاتر بۆ سەربەخۆی زانكۆكان و دەرفەتی داهێنان بۆ دامەزراوەكانی خوێندنی باڵا دەستەبەر دەكات.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بە سەرپەرشتی د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا، لیژنەی تایبەتمەندی وەزارەتیان كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا وەزیر وتی، دەبێت زانكۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكەوە كاربكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە.
وەزیری خوێندنی باڵا راشیگەیاند، پێویستە كار بكرێت بۆ رێكخستنەوە و هەمواركردنەوەی ئەو یاسا و رێنماییەكانی سەربەخۆی زانكۆكان زیاتر دەكەن.



