راپۆڕتێك لەسەر داهات و خەرجی 2024ـی هەرێم و موچەی خانەنشینان ئامادە دەكرێت
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانی هەردوو تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق لە هەولێر دەستیپێكرد و تا رۆژی پێنج شەممە بەردەوام دەبێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، تیمەكان راپۆرتێك لەسەر داهات و خەرجی ساڵی 2024ـی هەرێم و موچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئامادە دەكەن و لە كۆبونەوەی داهاتووی وەفدی دارایی هەرێم و عیراق كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە بەغداد بەڕێوەبچێت، دەخرێتەڕوو.
پەیامنێری كوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو تیمی تەكنیكی، ئامادەكردنی لیستی موچەی موچەخۆران و تەرازوی پێداچوونەوەی مانگانەیە.



