وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆبونەوە و تاوتوێی دۆسیەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمیان كرد.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی خاڵە ناكۆكەكانی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر لە كۆبونەوەكەدا تیشكخراوەتەسەر رێكخستنەوەی خەرجی و داهاتی هەرێم و پرسی دەروازە سنوورییەكان، هەروەها تاوتوێی پرسی بەبانكیكردنی موچەی موچەخۆران و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد كراوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز وتیشی، باسی دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان نەكراوە، بەڵام كۆبونەوەكانی وەفدی تەكنیكی یەكێتی و پارتی بەردەوامییان دەبێت، تاكو لەسەر خاڵە ناكۆكەكان دەگەنە لێكتێگەیشتن و دواتر وەفدی باڵای هەردوولا كۆدەبنەوە بۆ دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان.