راگەیەنراوێک لە دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزیری دادی عیراق و دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازی لە پەسەندكردنی پرۆژەیاسایی گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنەكانیان دەكەن و دەشڵێن، ئەو پرۆژەیاسایە زوڵمێكی گەورە رژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی كورد و توركی سنووری كەركوك لادەبات.
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە پەیامێكیدا بەوبۆنەیەوە دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی هەوڵی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و وەزیر و نوێنەرانی هەرێمی كوردستانە لە بەغداد، كە جگە لە گەڕاندنەوەی زەوی بۆ خاوەنە راستەقینەكانیان، گیانی كاری پێكەوەیی نێوان پێكهاتەكانی عیراق قوڵتر دەكاتەوە و متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەكان فراوانتر دەكات.
هاوكات وەزیری دادی عیراق لە پەیامەكیدا دەڵێت، زیاتر لە 20 ساڵە كار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانەی سنووری كەركوك بۆ خاوەنەكانیان دەكەن و دواجار بە پەسەندكردنی ئەو پرۆژەیاسایە زوڵمێكی گەورەی رژێمی بەعس لەسەر جوتیارانی كورد و توركمان لادەبرێت، هەروەها میكانیزنێكی دادپەروەرانەش بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی یاساكە بۆ جوتیارە عەرەبەكان دابیندەكرێت.