زانکۆی سلێمانی ١٧ هەلی کاری راگەیاند
هەساو ئەمیر
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی کــاری زانکۆی سلێمــــانی ١٧ هەلی کاری بۆ دەرچووانی بەشەکانی بەبازاڕکردن و ئەندازیاری شارستانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی کــاری زانکۆی سلێمــــانی رایگەیاندووە، هەلی کارەکان بە هاوبەشی لەگەڵ گروپی (تانوپۆ هۆڵدینگ) بۆ دەرچووانی بەشەکانی بەبازاڕکردن و ئەندازیاری شارستانین.
ئەوەشی خستووەتە روو، بۆ دەرچووانی بەشی بەبازاڕ کردن ١٥هەلی کــار بەردەستە و بۆ دەرچووانی بەشی ئەندازیاری شارستانی دوو هەلی کـار بەردەستە.
زانکۆی سلێمانی ئی مەیڵێکی بۆ ناردنی سی ڤی داناوە و بەم ناوە ([email protected]) دەشڵێت، دوا وادە بۆ وەرگرتنی سی ڤی ١ی ٢ی ٢٠٢٥ـە.