لیژنەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی پێكهێنانی حكومەت لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ هەردوو لیژنەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەولێر کۆبوونەوە و هێشتا لە کۆبوونەوە بەردەوامن.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ئامادەكردن و نووسینەوەی رەشنووسی رێکكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی كابینەی داهاتووی حكومەت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە كۆبوونەوەكانی رابردوودا یەكێتی جەختی لەوەكردووەتەوە، دەبێت حكومەتی داهاتووی هەرێم حكومەتێكی خزمەتگوزار بێت.