کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفربارین دوێنێ ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتەوە، کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەی کەش جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و کەش سارد دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان لە ساماڵەوە بۆ پەڵەهەور و نیمچەهەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 2- پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى