زانیاری نوێ لەسەر شایستە داراییەکان و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئاشکرا دەکرێت
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی دارایی هەرێم و عیراق یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجام دەدەن، سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، راسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن.
وەزارەتی درایی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بلاویكردەوە، كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بەردەوام دەبێت یەكشەممەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجام دەدەن، بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەدەن، ڕاسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە، تیمێكی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و هەرێم پێكبهێنراوە، لە ئەمڕۆوە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكار دەبن و ئامادەكاری پێویست دەكەن بۆ كۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرك و پابەندییەكانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.