هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن و رایگەیاندووە، مامەڵەکە لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دەدرێت.

هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بەماوەی نیو کاتژمێر ئەنجام دەدرێت و مۆڵەتەکە دەدرێتەوە بە شۆفێران.

دەقی رێنماییەکان:

-مۆڵەتی شۆفێری رەسەن کارا بێت و بەسەر نەچووبێت.

ـ پاسپۆرتی رەسەن کارا بێت و بەسەر نەچووبێت.

ـ دوو وێنەی رەنگا و رەنگ.

ـ بڕی تێچوو و ماوەی کارابوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی رسوماتی جیاواز بەم شێوەی خوارەوە:

١ـ بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی ٦٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.

٢ـ بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی ١١٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.

٣ـ بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی ١٦٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.