بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچی دوایی مەلا موحسن سەرگەلی غەمباریکردین
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی مەلا موحسن سەرگەلی، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کۆچکردوو یەکێک بوو لە تێکۆشەرە سەرەتاکانی یەکێتی و شۆڕشی ئەیلول کە لە هەموو قۆناغەکانی سەختی خەباتی کوردایەتی رۆڵ و پێگەی دیار و بەرچاوبووە و."
دەقی پەیامەکە...
کۆچی دوایی هەڤاڵ مەلا موحسن سەرگەلی، تێکۆشەرو پێشمەرگەی دانەبڕاوی شۆڕشی نوێ و رۆژانی سەختی کوردایەتی و کەسایەتی دیاری دەڤەری ئامێدی، لە دڵەوە نیگەران و غەمباریکردین.
هەڤاڵ مەلا موحسن یەکێک بوو لە تێکۆشەرە سەرەتاکانی یەکێتی و شۆڕشی ئەیلول کە لەهەموو قۆناغەکانی سەختی خەباتی کوردایەتی رۆڵ و پێگەی دیارو بەرچاوبووەو هەمیشە هاوخەباتی سەرۆک مام جەلال بوو، لەکۆڕی تێکۆشانیش دانەبڕا کە ئەمڕۆ ئێمە بە رێزەوە یادو یادەوەرییەکانی بەرزڕادەگرین.
بۆئەم ماتەمەش پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی و هاوخەبات و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان