کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردوە
هەساو ئەمیر
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٦ بۆ ٧ پلەی سیلیزی دادەبەزن و بەفربارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و لە شاری سلێمانی بەفر و باران دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبێت، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵات رێژەکەی زیاتر دەبێت.
دەشڵێت، لە شاری سلێمانی پێشبینی تێکەڵەى بەفر و باران دەکرێت بۆ ماوەیەکی کورتخایەن، لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە کەم دەبێتەوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان پاشان لە کاتەکانی درەنگدا کاریگەرییەکەی کۆتاىی دێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
دەشڵێت، سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە زیاتر لە ناوچە بەرزەکان و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما ٦ بۆ ٧ پلە نزمدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ٨ بۆ ١٠ پلەی سیلیزی دادەبەزن، هەروەها لە کاتەکانی درەنگدا لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بۆ خوار سفری سیلیزی دادەبەزێت و سبەینێ پلەکانی گەرما ئاسایی دەبنەوە و بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى