بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی دەکات بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە و دەڵێت، "لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت".

دەقی پەیامەکە...

بەڕێز کاک شێخ ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.

لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان