ئەمشەو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بە دیاریکراوی لە یەکتربڕی ئارام ئۆتۆمبێلێک بە ھۆی تیژڕەویەوە خۆی کێشا بەستونێکی کارەبادا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەھۆی رووداوێکی ھاتووچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بەھۆی تیژڕەوییەوە بووە و ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبادا.

جێگەی ئاماژەیە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەھۆی روداوی ھاتوچۆوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، لە روداوێکدا لە گەرمیان کوڕ و باوکێک لەسەر رێگای کەلار - کفری بە روداوی هاتوچۆ ئۆتۆمبێلەکەیان گڕی گڕت و گیانیان لەدەستدا، هاوکات لە روداوێکی دیکەدا لەسەر رێگای سەرەکی قەزای بەردەڕەش – ناحیەی دارەتوو، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا، هەروەها  ئەمشەو کەسێک لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود .گیانی لەدەستدا