دەستەی دەستپاكی هەرێم داوای ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم دەکات
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
دەستەی دەستپاكی هەرێم داوای ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی پەرلەمانتارانی خولی شەشەم دەکات و داوا دەکات، پەرلەمانتارای خولی شەشەم فۆڕم پڕ بکەنەوە.
ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستە دەستپاكی لە هەرێمی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، كۆتا نووسراویان ئاڕاستەی دیوانی پەلەمانی كوردستان كردووە لەبارەی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان.
وتیشی، چاوەڕێی وەڵامی نووسراوەكە دەكەن لەلایەن پەرلەمانەوە بۆئەوەی فۆڕمی پڕكردنەوەی زانیاری ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بكەن، دەبێت پەرلەمانتارانیش لەماوەی سێ مانگدا فۆڕمەكان پڕ بكەنەوە و سەروەت و سامانیان ئاشكرا بكەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی ١٠ی ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و لەئێستاشدا لایەنەکان سەرقاڵی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێن.