لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کفری باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا
هەساو ئەمیر
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کفری دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکە بریندار بوو.
هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، روداوەکە لەسەر رێگای کەلار- کفری، بەرامبەر گوندی وەلی هەیەر رویداوە و لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا و مارسیدسدا رویداوە.
ئەوەش هاتووە، بەهۆی روداوەکەوە شۆفێر و سەرنشینینی ئۆتۆمبێلی مارسیدسەکە گیانیان لە دەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی هۆنداکەش بریندارە .
هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاندووە، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.



