کەشناسیی هەرێم: لە سەنتەری ئەم پارێزگایە بەفر دەبارێت
هەساو ئەمیر
١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە و لە سەنتەری پارێزگای دهۆک ئەگەری بەفربارین هەیە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، لەئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین و بەفربارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى، ناوچەکە دەکەویتە ژێر کەشێکى ناسەقامگیر، سەرەتا لە کاتەکانى بەرەبەیانى زوو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکان بەدرێژاى کاتەکانی دابارین بەفریش دەبارێت.
ئەوەش هاتووە، لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران لە سەرجەم هەرێم دەبارێت، هەروەها لەو ناوچە شاخاوییانەى بەرزییان لە هەزار و ٤٠٠ مەتر زیاترە ئەگەرى بەفربارین هەیە و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى بەفربارین هەیە.
کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی پلەکانی گەرما ٥ بۆ ٨ پلەی سیلیزی دادەبەزن و کاریگەرى ئەم شەپۆلە تاوەکو شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 4 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 6 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى