سەرۆک بافڵ پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی عەلی حەوێز دەکات
ساری
١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵەی مامۆستا عەلی حەوێز دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەڕێزان کەسوکارو بنەماڵەی سەربەرزی مامۆستا عەلی حەوێز
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری کوردایەتی و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی هەڤاڵ مامۆستا ( عەلی حەوێز )مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی ماتەمیانم.
مامۆستا عەلی حەوێز، تێکۆشەری سەرەتاکانی شۆڕشی نوێی و یەکێتی و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال و خەباتگێڕێکی هەرە دیاری ریزەکانی کوردایەتی بوو، کە مێژووی پاکی و خەبات و رۆڵی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان بۆ هەمیشە جێگای پێزانین و شانازیمانە.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بەبەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان