کەشناسیی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی با زیاد دەکات و باران لە چەند ناوچەیەک دەبارێت.

کەشناسیی عیرا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارستە هەوایەکی سارد لە دەریای سوورەوە روو لە ئاسمانی عیراق دەکات و بەهۆیەوە ئاسمان هەور دەبێت بە گشتی، لە سبەینێشەوە کەشەکە تاڕادەیەک جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان دەگۆڕیت بۆ ساماڵ و نیمچەهەور.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو بارستە هەوا ساردەوە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران دەبارێت و لە سبەینێشەوە خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ٢٠ بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.

کەشناسیی عیراق ئەوەشی خستووەتە روو، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ئاسمان لە هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەور و خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن :

هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٥ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٦ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ١٨ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٦ پلەى سیلیزى

گەرمیان: ٢٠ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ١٦ پلەى سیلیزى