بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنوری برادۆستیان تۆپباران كرد. 

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند ، بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا هەریەك لە ناوچەكانی "تارستا و گەلی رەش و سنین" یان لە سنوری برادۆست تۆپباران كرد و تا ئێستاش هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكانی ئەو تۆپبارانەوە نییە .

لە ساڵی 2017 وە سوپای توركیا بە درێژایی 61 كیلۆمەتر لە سنوری برادۆستەوە هاتۆتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و  بەشێوەیەكی گشتیش 17 بنكەی سەربازیی لەو ناوچەیە هەیە ، لە ساڵی 1991یشەوە ، 125 هاووڵاتی بەهۆی هێرش و بۆردومانەكانی توركیاوە لە سنوری برادۆست شەهید و برینداركراون و 118 گوندیش چۆڵكراون .