تەرمی ژنێک لە پێنجوێن بە پارچە پارچە کراوی دۆزرایەوە و لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

هێمن ئیبراهیم قائیمقامی پێنجوێن بە كوردسات نیوزی راگەیاند، رووداوەكە لە ٣١ی ١٢ی ٢٠٢٤دا روویداوە و تەرمی ئەو ژنە لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

وتیشی، ژنەكە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە كوژراوە و دوای كوشتنیشی هەڵاتووە و چووەتە ئێران و دوای ئەوەی ماوەیەكە ئەو ژنە دیار نەماوە و پرسیار لە دەوروبەری و منداڵەكانی ئەو ژنە كراوە توانراوە سەرەداوێك بدۆزرێتەوە و تەرمەكەی بدۆزرێتەوە. 

ئەوەشی خستە روو، ئێستا تەرمی ژنەكە لە نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێنە و بڕیارە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی بكرێت، لێكۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێكردووە.