قوباد تاڵەبانی: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی کوردەوارین
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات و دەڵێت، "کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی کوردەوارین و خاوەنی دابونەریت و کلتورێکی جوان و ئاشتیخوازانەن، رۆڵی جوامێرانەیان هەبووە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان".
دەقی پەیامەکە...
بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی یارسان ( کاکەیی) دەکەم و هیوای رۆژانێکی جەژنی پڕ لە خۆشی و ئارامییان بۆ دەخوازم.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی کوردەوارین و خاوەنی دابونەریت و کلتورێکی جوان و ئاشتیخوازانەن و شانبەشانی پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان رۆڵی جوامێرانەیان هەبووە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان. لە کاتی شۆڕش و خەباتی نەتەوایەتیشدا هەمیشە لە ریزی پێشەوەی تێکۆشاندابوون بۆ بەرگریکردن لە مافە نەتەوایەتییەکانی گەلی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال