دەزگای ئاسایشی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، شكستیان بە پیلانێكی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر هێنا و دوو تۆمەتباریشیان دەستگیركرد كە بازرگانی ماددەكە بوون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، توانیان پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو یاری تاوڵە ئاشكرا بكەن، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریش لەسەر دۆسییەكە لە سلێمانی دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان دەستبەسەر زیاتر لە 500 كلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری "تلیاك" گیراوە، كە لە دەرەوەی وڵات هێنرابووە هەرێمی كوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ ئوسترالیا و دواتر بۆ بەریتانیا درابوو.

وتیشی، لەئێستادا تۆمەتبارەكان بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەش بەردەوامە.