لە سلێمانی زیاتر لە 400 شوێن لە وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەمدەهێنن
لاوان
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، 441 شوێن لە سلێمانی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا سوود لە وزەی خۆر وەردەگرن، بەوەش زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن.
وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشکرایکرد، 441 شوێن لە سنووری سلێمانی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ خۆیان، سوود لە وزەی خۆر وەردەگرن. ئەو شوێنانەش پێكهاتوون لە ماڵ و شوێنی بازرگانی و شوێنی پیشەسازی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە كۆی گشتی بەرهەمی ئەو شوێنانە، توانراوە زیاتر لە 13 مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنرێت. وەزارەت دەشڵێت، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەیگێڕێتەوە بۆ ناوی تۆڕی كارەبای نشتیمانی، مانگانە لە خەرجیی كارەبا نشیتمانییەكەی دەردەكرێت و پارەی كەمتری لێوەردەگیرێت.
دانانی سیستمی سۆلار سوودی زۆر گرنگی ههیه، یهکەمیان، بهشداربوونە له بهرههمهێنانی كارهبا و دووهەمیشیان خهرجی كارهبا كهم دهکاتهوه، سێهەمیش بەدۆستی ژینگە ناسراوە و ژینگە پیس ناکات.