وەفدێكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبونەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان و رەوشی سیاسی.

هادی عەلی یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیددا رایگەیاند، سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكێتییان لە هەولێر كردووە و لە كۆبوونەوەیەكدا گفتوگۆكیان كردووە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و پەرلەمان و رەوشی سیاسی عیراق و هەرێمی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.

هاوكات دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، جەختیان لەوەكردوەتەوە، پێویستە حكومەتێكی بەهێز و یەكگرتو پێكبهێنرێت، بۆ رووبەڕوبونەوەی هەموو ئەگەرەكان.