گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە لە سەماوە دۆزرایەوە
سام
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
گۆڕێکی بە کۆمەڵی نوێ لە بیابانەکانی سەماوە دۆزرایەوە و روفاتی ئەو گۆڕە بە کۆمەڵەی کە چەند رۆژی رابردووش هەڵدرایەوە بووە 117 رووفات.
پەری نوری راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆمار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "گۆڕێکی بەکۆمەڵی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە دۆزراوەتەوە"
ئاماژەی بەوەشدا، "ئەو گۆڕە بەکۆمەڵەی سەماوە کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق هەڵدرایەوە، ژمارەی رووفاتەکانی بووەتە 117 روفات، هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان ژمارەیەکیان منداڵی تازە لەدایکبوون".
بە هەوڵی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دۆزینەوە و هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەردەوامە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە بیابانەکانی سەماوە گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەڵدرایەوە.


