بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، گەشتی بێبەرامبەری عومرە بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی رێکدەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، تەنها لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم گەشتی بێبەرامبەری عومرەی بۆ زیاتر لە ٣٠٠ مامۆستای ئایینی رێکخستووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێشتا پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو مامۆستایانی ئایینی گه‌شتی عومره‌یان بۆ رێكده‌خرێت.

 بەشێوەیەکی گشتیی گەشتی عومرە لەرێگای فڕۆکەوە لەنێوان ٧٠٠ بۆ ٩٠٠ دۆلاری تێدەچێت و بەپێی ئەو خزمەتگوزاریانەی لە گەشتەکەدا پێشکەش دەکرێت نرخەکە دەگۆڕێت، لە رێگای وشکانیشەوە تێچووەکەی کەمترە و لەنێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆلاردایە.