پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، تەقینەوە لە کارگەیەکی شیش لە هەولێر رویدا و بەهۆیەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە بەهۆی ئەوەوە رویداوە، لەناو ئەو ئاسنانەی کارگەکە دەیتواندنەوە، گوللـەهاوەنێک هەبووە و بەهۆی گەرمییەوە تەقیوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە بە رەگەز ئێرانییە، بەڵام هێشتا نازانرێت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە یان شارەکانی دیکە.

وتیشی، دوو کرێکارەکەی دیکە کە بریندار بوون، بە رەگەز هندین و برینی یەکێکیان سەختە، لە ئێستاشدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.