محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادیان تاوتوێکرد.

بە پێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغداد لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەتەوە دۆسیە خزمەتگوزارییەكانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێكخستنی پابەندبوونە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و هەرێم تاوتوێكراوە لەسەر بنەماكانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەدا پەسەندكراوە و هەردوولاش جەختیانكردەوەتەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان.

دواتر سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر لە بەغداد لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوزیش رایگەیاند، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق لە بەغداد پێشوازی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند بابەتێك و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێ دەكەن.