لە داھاتوویەکی نزیکدا لە گەرمیان سامپڵی خوێن لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال وەردەگیرێت
کوردسات نیوز
٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤
پەری نوری راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار بۆ کاروباری ئەنفال بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەسەر داوای شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق، لە داھاتوویەکی نزیکدا پڕۆسەی وەرگرتنی سامپڵی خوێن و زانیاری تەواو لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە ناوچەی گەرمیان وەردەگیرێت.
وتیشی، لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری لە چەمچەماڵ، لەسەر داوای خامی یەکەمی عێراق، پلانی نیشتمانی ھاوبەشی پزیشکی دادی بەغداد و ئەمیندارێتی گۆڕبەکۆمەڵەکان لە دەزگای شەھیدانی عێراق و تیمی نێودەوڵەتی"ئای سی ئێم پی" زانیاری و سامپڵی خوێن لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە ناوچەی گەرمیان وەردەگیرێت.



