سەرۆك كۆماری عیراق جەخت لە بەهێزكردنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەكاتەوە.
کەژان
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لە وتارێكیدا لە لوتكەی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هەبوونی ئابوورییەكی بەهێز، ئاستەمە بتوانرێت وڵاتێكی سەقامگیر بێنرێتە دی.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا كە ناوچەكە Rووبەڕووی كۆمەڵێك ئاڵنگاری زۆر بووەتەوە، دەبێت هەموو لایەك پێكەوە كار بكەن بۆ دوورخستنەوەی لێكەوتەكانی.
لە بەشێكی تری وتارەكەیدا، سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە: روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە سێكتەرەكانی دارایی، ئابووری و خزمەتگوزاری كرداری لەپێشینە و زەروورییە لە هەر وڵاتێكدا.
وتیشی: سەرۆكایەتی كۆمار بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ باشتركردن و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق.


