ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارگەی رۆنی ئامانج لە سنوری ناحیەی عەربەت کە تایبەتە بە دروستکردنی رۆنی ئۆتۆمبێل گڕی گرتوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەر قاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

ھاوکات خاوەنی کارگەکە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کاتی کارکردنی کرێکارەکان ئاگرەکە کەوتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە، تەنیا زیانی ماددی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.