وتەبێژی گروپە چەکدارەکانی حوسییەکان لەبارەی هێرشەکانی سەر ریاز و دامەزراوەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ وتی: ئەو هێرشانەمان لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە ئەنجامداوە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکان رایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیەدا، لە ڕێگەی دوو ئۆپەراسیۆن بە ژمارەیەکی زۆر موشەکی بالیستی و درۆن، چەند ئامانجێکی هەستیاریان لە ریاز و دامەزراوەکانی کۆمپانیای 'ئارامکۆ'یان لە یەنبەع کردووەتە ئامانج.

وتیشی، هێرشەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە و ئاگری گەورەیان لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی روونکردەەوە، بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان تا ئەو کاتەی بۆردومان و گەمارۆکانی سەر یەمەن کۆتاییان دێت.