فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی سنووری برادۆست بۆردومان دەکەن
کوردسات نیوز
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، فڕۆکە جەنگەیەکانی تورکیا گوندەکانی، گەڵی رەش، گوێزەش و بن قەڵات و گوندی بێرکمە - یان لە سنوری برادۆست بۆردومانکرد.
وتیشی، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە، ئاگر لە ژینگە و دارستانەکانی گەلی ڕەش و خواکوڕک کەوتوەتەوە، زیانی زۆری بە لەوەڕگا و پشوپاوانی ناوچەکە گەیاندووە.



