سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق مانگانە ٥٩٨ ملیار دینار بۆ حکومەتی ھەرێم دەنێرێت، ئەوەش بەشی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ناکات، ھەربۆیە ئەوان نارازین و داوایان کردووە تەواوی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە رەوانە بکرێت.

وتیشی ئەگەرچی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار وەفدی ھەرێم سەردانی بەغدایان کردووە و داوایان کردووە پشکی ھەرێم ڕەوانە بکات،  بەڵام بەغدا وەڵامی نەداونەتەوە و بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری ناردووە و ئەوانیش بەو پڕە پارەیە ڕازی نین.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، بەھۆی سەردانەکەی وەزیری دەرەوە و وەزیری وزەی تورکیا بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان، سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد دواکەوتووەو چاوەڕێن بزانن دەرئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا چی بووە.