مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە وتارێکیدا لە مەراسیمی کردنەوەی پرۆژەی کۆرنیشی دەلال رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆئەوەی بگەنە ئەنجامێکی ئاشتییانە و کێشەکان چارەسەربکرێن.

وتیشی، تاکو ئەوکاتەی ھەناردەی نەوتی کوردستان راگیرا، حکومەتی ھەرێم توانیویەتی مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە دابەشبکات، بەڵام ئێستا دابەشکردنی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و نابێت ئەو بابەتە تێکەڵی ناکۆکییە سیاسییەکان بکەن و لە کاتی خۆیدا بینێرن بۆ ھەرێم.