لە سلێمانی شـەشـەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەکان بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢٣
ئەم چالاکییە ئەم ساڵ بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حکومی کوردستان و عێراق لەلایەن زانکۆی سلێمانی و رێکخراوی کەیساین، دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مایۆرکا سیتییەوە رێکدەخرێت، ھاوکات لەم سیمپۆزیەمەدا باشــترین ١٠ پەیپەری توێژینەوەی زانستی ھــەڵدەبژێرێت بەمەبەستی خــەڵات کـردنیان لە کۆی زیاتر (٢٠٠٠٠) بیست ھــەزار توێژینەوە کە لە ســاڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراونەتەوە لە ســەرتاسـەری ھەرێمی کوردستان و عێراقدا، کە بۆ یەکەم جارە لە مێژوودا لەسەر ئاستی عێراق چالاکییەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت کە ھەموو توێژینەوەکانی عێراق لە خۆبگرێت و تیایدا یەکەمەکان دیاریبکرێن.
پرۆســەی جیاکردنەوە و پلەبەندی و دیاریکردنی پەیپەرە سەرکەوتووەکان لەلایەن رێکخراوی (Kscien)_ ەوە لــەرێگەی پێوەرێ زانستی ( SNAPR ) ئەنجــام دراوە. ھــەروەھا لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەر و چالاکترین توێژەری ژن دەکرێت.
ئەم چالاکییە لە رێکەوتی ١٧/٨/٢٠٢٣ رۆژی پێنجشەممە، سەعات ٩:٣٠_ی سەر لە بەیانی لە ھۆڵی کۆنگرێس، لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.