ناسنامەی قوربانییەکانی بۆردوومانەکەی رێگەی پێنجوێن ئاشکرا دەکرێت
هادی
١٢ی ئابی ٢٠٢٣
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەسەر ڕێگای سەرەکی پێنجوێن و لە ملەی نەڵمە ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج، بەوھۆیەشەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا، لە ئێستادا ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرابووە و مەدەنین.
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوو لە قوربانییەکان باوک و کچن، بە ناوی زیاد مستەفا و ریام زیاد، کچەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٦ە.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی"حەسەن ئەحمەد"فەرمانبەری ئاسیا سێل بوو لە پارێزگای موسڵ، دوو کەسەکەی تریان باوک و کچێک بوون بەناوی"زیاد مستەفا"و"ریم زیاد"خەڵکی رەشیدیەی موسڵن، بەمەبەستی ھێنانەوەی کچەکانیان لە ولڕتی ئێران دەچوونە سەر سنوور.
ھەر بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تەرمەکانیان لە پزیشکی دادی سلێمانییەوە بەڕێکراوە بەرەو دھۆک لەوێشەوە دەبرێنەوە موسڵ و بەخاکدەسپێردرێن.