نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کەرکوک و کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی، سەرپەرشتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەندامانی لیژنەی تایبەتی راسپێردراو بە وردبینی تۆماری دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکان و رێوشوێنە سەرەتاییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەکانی وردبینی و پێداویستییە ھونەریی و لۆجستییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.