مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئابی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
ھەڤاڵ دکتۆر فوئاد مەعسوم ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق.
ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رووناک عەبدولواحیدی ) ھاوسەری بەڕێزتان و خانمی یەکەمی پێشووتری عیراق دڵگرانی کردین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
بۆ ئەم خەمەتان لەیەزدانی مەزن داواکارین سەبوری بە بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت و کۆچکردو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان