بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێرانی بارهەڵگر کرد بەمەبەستی رێکخستنی رەوشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان.

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیندراوێکا ئاماژەی بەوەکرد: لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و رێکخستنی رەوشی هاتوچۆ لەسەر شەقامەکان، لە ئەمڕۆوە (20-9-2026) هاتنەژوورەوەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەنتەری شار لە کاتژمێر (7:00)ی بەیانی تاوەکو (9:00)ی بەیانی قەدەغەیە.

هاتوچۆی سلێمانی جەختیشی کردووە: هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، شۆفێرانی بارهەڵگر دەتوانن شەقامی 100 مەتری وەک ڕێگەی جێگرەوە بۆ هاتووچۆکردن بەکاربهێنن.